سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌رده‌ن كۆبووه‌وه
خواكوڕك
رۆژی چوارشه‌مه 18/1/2017 له‌په‌راوێزی كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی ناوسراو به داڤوس، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك دیدار و چاوپێكه‌وتنی گرنگ بۆ پێگه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
له‌دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی داڤوس بارزانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبۆوە. دواتر چاوی کەوت بە هەریەک لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئورزولا فۆندێرلاین و ژەنین هێنس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا.
په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی نێوانیان و پرسی ئابووری و پرسی شه‌ڕی داعش و چاره‌نووسی عێراق دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵ، له گرنكترین ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون كه له چاوپێكه‌وتنی نێوان هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ركرده‌كانی دیكه تاوتوێ كران.
رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ش له چوارچێوه‌ی پانێلێكی تایبه‌ت به عێراق و سوریا، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ستیڤان دی میستو‌را نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووكان بۆ سوریا، محەمەد شیمشەك جێگری سەرۆك وەزرانی توركیا، مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی ھیلال Crescent Petroleum و مینا ئورێبی لە رۆژنامەی “شرق الاوسط”.