گۆڕان: چاوەروانی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازین
سكرتێری جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەێنێت، كە تەواوی خەڵكی كوردستان چاوەروانی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازین و دەشلێت”بزووتنەوەی گۆڕان، ھەمیشە بانگەشەی بۆ چاکسازی کردووە و گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات کردووە، ئێستا ئێمە پێمانوایە كە چاكسازی یەکێکە لە کارە گرنگەکانی کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە حكوومەت و ھەموو لایەنە ساسییەکان بە زوویی ھەنگاوی جددی بنێن بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایە”.
پێشڕەو ڕەئووف سكرتێری جڤاتی گشتیی گۆڕان هەروەها راشی گەیاندووە”کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیەتی چاکسازی ھەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساكە لە واقیعدا بە تەواوی نەبیندراون و ڕێكارەكانی دەستیان پێكردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا یەکێتی و پارتی و ھیچ لایەنێکی دیکە دژی ئەو یاسایە نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی جێبەجێکردنی یاسەکە، بۆمان دەردەکەوێت کێ لەگەڵی بووە و کێ دژایەتی دەکات هەروەها راشی گەیاندووە””ھیچ حزبێک لە کوردستان، جورئەتی ئەوە ناکات، دژی ئەو یاسایە بوەستێتەوە، چونکە مانەوە و گەشەکردنی ھەر حزبێکی سیاسی کە جەماوەرەکەی پاڵپشتی دەکات”.
هەروەها راشی گەیاندووە” سەرتاپای جەماوەری یەکێتی و پارتی و حزبەکانی دیکە، تەنانەت هاووڵاتیانی سڤیل چاوەڕوانی چاکسازی دەکەن، ھیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت زاتی ئەوە بکات کە دژی یاسای چاکسازی بوەستێتەوە، چونکە ئەو یاسایە خۆی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا دەبینێتەوە و پێویستە بە زوویی بچێتە باری جێبەجێکردنەوە”.