سهرۆكی ههرێمی كوردستان: پهیامێكی هاوخهمی ئاراستهی گهلی لوبنان و كهس و كار و هاوڕێیانی قوربانیهكانی تهقینهوهی ئهمڕۆی بهیروت كرد
دوای ئهوهی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە.سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیرووت دەردەبڕێت و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێی قوربانییەکانی تەقینەوەکە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان لەم دۆخە سەختەدا لەگەڵ گەلی لوبنان دەبێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بیرمان لەگەڵ لوبنانە و نزامان بۆ قوربانییانی تەقینەوە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی بەیرووتە. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی قوربانییەکان دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە.