سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆز بایی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست له‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبای كردن له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20020/8/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ،پیرۆزبایی (44) مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست کرد و رۆڵی گرنگی حزبی سۆسیالیستی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بەرز نرخاند.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکومەت هیوای خواست بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بپارێزرێن.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی حزبی سۆسیالیستی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button