لوبنان خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروللایان له‌ سێداره‌دا

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان خۆپیشاندان دژ به‌ ئیداره‌ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر دام و ده‌زگایه‌كی حكومی ئه‌وا داواشیان له‌ ده‌سه‌ڵاتداران كرد كه‌ بڕۆن و ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵن، له‌ ئاكامی به‌ریه‌ك كه‌وتنی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش پۆلیسێك كوژرا.

میدیاكانی لوبنان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان خۆپیشاندان له‌ دژی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و كه‌مته‌رخه‌میان له‌ رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ هاووڵاتیان رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌یان خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه‌، خۆپیشاندان له‌ ناوه‌ڕاستی پایته‌خت به‌رده‌وامه‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران دژی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس بۆ رێگری كردن له‌ چوونه‌ناوه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ ناو بینای په‌رله‌مان گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر برینداربون، كه‌ 26 كه‌سیان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، خۆپیشانده‌ران له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌شدان و رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و بینایه‌ ده‌كه‌نه‌ باره‌گای شۆڕش.

حزبوڵای لوبنانیش بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌ توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران و چه‌ندین دروشم دژی ئه‌و گروپه‌ وترانه‌وه‌ و هه‌ر له‌ گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران په‌تی سێداره‌یان داناوه‌ و وێنه‌ی به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبیان به‌و په‌تانه‌وه‌ هه‌ڵواسیوه‌.

Back to top button