به‌ ڤیدیۆ گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ دوای بیستنی زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ راده‌كات

له‌به‌رده‌وانی هێڕشه‌كانی سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق شه‌وی رابردوو پێنج كاتیۆشا ئاراسته‌ی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كران له‌ ناوچه‌ی سه‌وز به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌ كاتێكدا كه‌ گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی “مایڵز كاگینس”  راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كه‌نالێكی عێراقی قسه‌ی ده‌كرد، زه‌نگی مه‌ترسی بالیۆزخانه‌ لێیدا و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ رایكرده‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ مایڵز كاگنیس له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی التغیری عێراقی له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ قسه‌ی ده‌كرد، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لێی دا وگوته‌بێژی هاوپه‌یمانان به‌ په‌له‌ رایكرده‌ ده‌ره‌وه‌و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌.

به‌ پێێ زانیاریه‌كان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بالیۆزخانه‌كه‌ به‌ هۆی ده‌نگی سێ كاتیۆشا بووه‌ كه‌ له‌ نزیك بالیۆزخانه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ نزیكی پردی موعه‌له‌ق له‌ ناوچه‌ی خه‌زرا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، دووه‌میان کەوتووەتە ناوچەی عەرەسات و سێیەمیان لە کەڕادە 52 بەر دیواری بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان كه‌وتووه‌.

 

Back to top button