به‌ پاڵپشتی ئێران بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ هه‌ولێر راده‌گه‌یێندرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو حزبه‌كانی سنوری سلێمانی به‌ تایبه‌ت هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان راده‌ست به‌ ئێران كرد و هه‌وڵده‌ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و كوردستان ئه‌جێنداكانی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌ ئێستادا ئێران سه‌قالی دروستكردنی بزووتنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر دابمه‌زرێنێت.
به‌ پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك بزوتنەوەیەکی نوێ ی بەپاڵپشتی ئێران و عێراق لەهەولێر دروست دەكرێت كه‌ مه‌سعود عه‌بدولخالق كه‌سایه‌تی سیاسی نزیك له‌ یه‌كێتی و ئێران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، تا ئێستاد چه‌ند كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌و بزووتنه‌وه‌ سیاسیه‌وه‌ كردووه‌و بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا رابگیێندرێت.
 به‌ پێی زانیاریه‌كان ئێران له‌ رێگای لاهور جه‌نگی به‌ڵینی داوه‌ هه‌موو پالپشتیه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ تازه‌ بكات به‌مه‌رجێك هه‌موو هه‌وڵیك بدات هه‌ولێر وه‌ك سلێمانی بخاته ژێر كاریگه‌ری ستراتیژ و به‌رنامه‌كانی ئێران.
شایه‌نی باسه‌ مه‌سعود عه‌بدولخاله‌ق مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی له‌  یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت و له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ ناوی سه‌ربه‌خۆی ده‌زگای ستانداری له‌ هه‌ولێر به‌ڕیوه‌ده‌برد، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ  لاهور جه‌نگی.

 

Back to top button