هێزێکی پاسەوانی سەر سنوور بۆ رێگری لە پاوانخوازی تورکیا جوڵەیان پێکرا

 

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان بەرێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران ئاشکرای دەکات هێزێکی بەرچاو لە پاسەوانانی سنووری عێراق لە سنووری ئەو شارۆچکەیە جێگیر کراون .

 

ئیحسان چەڵەبی گوتی : ئەو هێزە لە ماوەی دوو رۆژدا خۆیان گەیاندۆتە ئەو سنوورە و بە نیازن 6 بنکەی سەربازی لەو سنوورە دامەزرێنن .

 

چەلەبی ئاماژە بەو شوێنانە دەکات کە هێزەکانی پاسەوانی سەر سنوور بە نیازن بنکەی سەربازی لێ دابمەزرێنن کە بریتین لە ، قەلەڕەش، بەربزین، گەرووی زین، کوتی هاجەر و گۆشینە ، بەڵام لە هەندێک شوێن پەکەکە ڕێگرە لە دامەزراندنی ئەو بنکە سەربازیانە .

 

لە هەمانکاتدا ئیحسان چەڵەبی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە نیازی جێگیر بوون لەو شوێنانە جوڵەیان پێکرابێت

Back to top button