ڤاكسینەكەی ڕووسیا گومانی لەسەرە
وێڕای ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا لەسەر دۆزینەوەی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڵام ھۆشداری لە بارەی ڤاكسینەكەی ڕووسیا دەدرێت
دكتۆر دانیال سالمون گەورە زانای بواری ڤاكسین لە ڕێكخراوی تەندروستی جیھان ڕایگەیاند كە پێویست دەكات چاوەڕێی سێیەم كوتانی ڤاكسینەكە بكرێت ئەوجا بڕیاری كۆتایی لەسەر ڤاكسینەكەی ڕووسیا بدرێت
ئەوەش لە كاتێكدایە ڤلادیمێر پۆتن مژدەی سەركەوتنی یەكجاری ڤاكسینەكەی ڕاگەیاند