سعودیا لەرێگای باڵیۆزەكەی لە رووسیا پەیامی پشگیری سەربەخۆیی كوردستانی راگەیاند
باڵیۆزی سعوودیا: خواستی گەلی کورد سەربەخۆییە ، بۆیە داوا لە وڵاتان دەکەم ڕێزلەو خواستە بگرن .
لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا “ڕائید بن خالید قرملی” باڵیۆزی سعوودیا ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێت ، پێویستە لەسەر سورییەكان چارەنوسی خۆیان بەدەستی خۆیان دیاری بكەن، هاوكات ڕێگە خۆش بكەن تاكو هەموو پێكهاتە و ئیتنیكەكانی تر، مافی خۆیان دیاری بكەن
”
هاوکات ” قرملی ” داوا لەوڵاتانی توركیا و عێراق و سوریا و ئێران دەکات ، ڕێز لە ویستی سەربەخۆیی گەلی كورد بگرن رێگر نەبن لە دەستنیشانکردنی چارەنووسی خۆیان .
قرملی نایشارێتەوە باس لە پشتیوانی وڵاتەکەی دەکات بۆ پشتیووانی کوردانی هەر چوار پارچە و دەڵیت : ئێمە ئامادەین دەستی یارمەتی و پشتیوانی بۆ گەلی كورد درێژ بكەین، تاكو ببێتە گەلێكی سەربەخۆ و لەلایەن ڕۆڵەكانی خۆیەوە حوكمی بكرێت”.
باڵیۆزی سعوودیا لە رووسیا لە درێژەی قسەکایدا گوتی : كوردەكان مافی ئەوەیان هەیە داوای سەربەخۆیی بكەن بەجۆرێك مافەكانیان پارێزراوبێت، ئەوان لەڕیزی پێشەوەی شەڕی داعشدا بوون، هەوڵیشیان داوە لەناوچەكانی ژێردەستەڵاتی خۆیاندا پڕنسیپەكانی دیموكراسی جێبەجێبكەن، لەگەڵ ئەوەشدا پەنای زۆرێك لەو عەرەبانەیان داوە كە شەڕ دەربەدەری كردوون”.
سەبارەت بە کێشەی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان دەڵێت : كوردەكانی توركیا لەكوردەكانی عێراق و سوریا بارودۆخیان خراپترە، لەگەڵ ئەوەشدا كە زۆرترین ژمارەی كورد لەتوركیایە، كەچی بەدرێژایی چەندین دەیە، دووچاری داپڵۆسین و بێبەشكردن بوونەتەوە لەلایەن دەستەڵاتدارانی توركەوە، بەجۆرێك هاوڵاتییەكی كورد وەك هاوڵاتی مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت لەتوركیادا”.
قرملی ڕاستەوخۆ باس لە ئاکارەکانی ئەردۆگان دەکات و دەڵێت : ئەو بارودۆخەی لەژێر دەستەڵاتی ئەردۆگاندا هاتۆتە كایەوە، بەتەواوی نیگەرانییەكانی ئێمەی زیاد كردووە” هاوكات دەڵێت: ” من پێشنیاری ئەوە ناكەم لەهەموو ئاڵوگۆڕێكدا هاوكاری و پشتیوانی بزوتنەوەكانی سەربەخۆیی گەلان بكەین، بەڵام كوردستان حاڵەتێكی تایبەتە، نەك تەنها لەبەر ئەوەی كورد گەورەترین كەمایەتی بێ دەوڵەتی ناوچەكەیە، بەڵكو لەبەر ئەوەی زۆرباش شایستەگی خۆیان بۆ مافی سەربەخۆیی سەلماندووە، ناوچەكەش بەو دەوڵەتە سودێكی زۆر وەردەگرێت”.
لە کۆتاییدا باڵیۆزی سعوودیا باس لە خەلیکی هەرە گرینگی مێژووی سیاسی دەکات و دەڵێت : دەبێ ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە كورد بەتەنها لەگەمەی نێوان نەتەوەكاندا باجێكی قورسیان دا، بەتایبەتی لەدوای جەنگی یەكەمی جیهانی و ڕێككەوتنەكانی سایكس- بیكۆ، بەڵام ئەوانی تر، بۆنمونە وەك توركیا، بۆ ئەوەی بگەن بەمافەكانی خۆیان لەوێناكردنی سنورەكاندا، هەستان بە پێشێلكردنی مافی كوردەكان، بەتەنها كورد مانەوەو باجی هەموو ئەو ستەمەیان دا كەبەدرێژایی سەد ساڵ لەم ناوچەیە كراوە”.