ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە شكستی ھێنا

 

ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردنەکانی بیلاروسیا ناناسێت و بە ماوەیەکی کورت سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە دەستیان لە ساختەکاری هەڵبژاردن و داپڵۆسینی خۆپیشاندانەکاندا هەیە

 

چارلز میشێل لە کۆتایی لوتکەیەکی نائاسایی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دا داوای کرد هەڵوێستی کوتلەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی 9ی ئاب لە بیلاروسیا تاوتوێ بکات و وتی:” یەکێتی ئەوروپا بە ماوەیەکی کەم سزا بەسەر ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسەکانی بەرپرس لە توندوتیژی و سەرکووت کردن و ساختەکاری هەڵبژاردن دەسەپێنێت

Back to top button