ئه‌مشه‌و تره‌مپ مژده‌یه‌كی خۆش له‌ باره‌ی ده‌ستكه‌وتێكی زانستی پزیشكی دژ به‌ كۆرۆنا راده‌گه‌یێنێت

له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تا ئێستا له‌ پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ زۆرترین تووشبوون و گیان له‌ ده‌ستدانی به‌ هۆی كۆرۆنا تێدا تۆماركرا، له‌ ئێستادا كێبڕكێ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان وڵاتان له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ئه‌گه‌ر چی دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا رووسیا و دواتریش چین سه‌ركه‌وتن له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان راگه‌یاند بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ولێك رابگه‌یێنێت

میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و دۆناڵد ترەمپ  مژدەیەك لەبارەی دەستكەوتێكی گەورەی پزیشكی بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت.

هه‌روه‌ها میدیاكان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ره‌نگه‌ چانس به‌ تره‌مپ بداته‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

Back to top button