بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان : داعش خۆی ڕێکخستۆتەوە
ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ، بەرپرسی بەربەرەکانی دژی تیرۆر لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات لە ئێستادا ١٠ هەزار چەکداری داعش لە نێوان عێراق و سووریا دا لە هاتووچۆ دان و خۆیان رێکخستۆتەوە .
ڤۆرۆنکۆڤ لە روونکردنەوەیەکدا گوتی لە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆمان دەرکەوتووە هێزەکانی داعش لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەلیان قۆزتۆتەوە لە شێوەیی شانەی بچوکدا کاروچالاکییەکانیان فراوانتر کردووەو لە ئیستادا وەک مەترسی سەرەکی لە ناوچەدا ئەژمار دەکرێن .
ئەو قسانەی ئەو بەرپرسەی یۆئێن کاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوو ساڵە سەرکەوتنی بەسەر ئەر رێکخراوەدا، راگەیاندووە.