لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر خوێندکاران ( بە وێنە )
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خوێندکاران بە چەند هۆکاری وەک مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی کارەبای بەردەوام بۆ خۆئامادەکردنی تاقیکردنەوەکان داوایان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق کرد تاقیکردنەوەکان دوا بخات.
هەر بەو مەبەستە لە بەردەم وەزارەتی پەروەردەی عێراق گربوونەوەیەکی هێمنانەیان ئەنجامداو بە بەرزکردنەوەی چەند دروشمێکی خزمەتگوزاریش داواکانیان ئاراستەی ئەو وەزارەتە کرد ، بەڵام لە جیات وڵام وەرگرتنەوە ، کەوتنە بەرهێرشی هێزە ئەمنییەکان.
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان هێزەکانی ئەمنی کە بەغدا بێبەزەییانە هیرشیان کردۆتە سەر خوێندکاران و برینداریان کردوون و تەندروستی چەند کەسێکیان ناجێگیرە