هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عیراق ده‌كات

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی‌ فەڕەنسا سەردانی بەغدا بکات.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان كه‌ سەرچاوەی لە وەزارەتی دەرەوەی‌ عیراق بڵاویكرده‌وه،‌ كه‌ هەفتەی‌ داهاتوو ماکرۆن بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پشتگیری عیراق بکات بۆ گێڕانەوەی‌ ڕۆڵە نێودەوڵەتییەکەی‌.

مانگی تەموزی ڕابردوو، سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاشكرایكرد کە لە چەند مانگی داهاتوودا ماکرۆن سەردانی عیراق دەکات.

Back to top button