ئەمریكا:توركیا كێشە دروست دەكات
لەسەر هەڵکشانی ململانێ لە دەریای سپی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێوان تورکیا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا، کە یۆنان ڕابەرایەتیدەکات، بەهۆی بەردەوامی گەڕانی تورکیا، ئەسینا ڕۆژی چوارشەممە مانۆڕێكی سەربازی هاوبەشی ڕاگەیاند، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی لەبەرچاو گرت کە ئەو جوڵەو جوڵەکانی تورکیا ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات.
وەزارەتی بەرگری یۆنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە تا ڕۆژی هەینی لە دوورگەی کریتی باشوری ناوەڕاست، کە لەم دواییانەدا ئاڵۆزی لە نێوان ئەسینا و ئەنقەرە دا هەیە،ئەوا لە نێوان یۆنان، فەرەنسا، قوبرس و ئیتاڵیا دا چالاکی سەربازی ڕوو دەدەن