ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە کردنەوەی چەند بنکەیەکی نوێی پشکنینی گومانلێکراوان بە کۆرۆنا و ناونیشانی شوێنەکان لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە ژمارە تەلەفۆنەوە بڵاو کراوەتەوە

 

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر:..

 

ئاگاداری هاووڵاتییانی سنوری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 به‌م شێوه‌ی خواروه‌ پۆلین كراوه‌ بۆ (3)  بنكه‌ی ته‌ندروستی  بۆ زانینی ئه‌نجامی پشكنین سه‌نته‌ری داتاو زانیاری دانراوه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:-

 

بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆ/بۆ پشكنینی( گه‌شتیاران) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجام بده‌ن له‌ سه‌نته‌ری داتاو زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

(ناونیشان: نزیک كۆلێژی زانست/ زانكۆی سه‌لاح الدین).

 

كاتی ده‌وام له‌ كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌)

 

بنكه‌ی نازداربامرنی / بۆ پشكینینی (كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجام بده‌ن له‌ سه‌نته‌ری داتاو زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

(ناونیشان:هه‌ولێر 40 مه‌تری نزیك ده‌زگای ئاراس)

 

كاتی ده‌وام له‌ كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌)

 

بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌لافه‌ندی/ بۆ پشكنینی (به‌ركه‌وتوانی تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ) وه‌لامی پشكنینه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری سه‌نته‌ری داتاو زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

(ناونیشان:100 مه‌تری ته‌نیشت مزگه‌وتی خدیجه‌ كوبرا)

 

كاتی ده‌وام له‌ كاتژمێر (8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌)

 

(سەنتەری داتاو زانیاری) بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا- COVID19 کە ئەو هاونیشتیمانیانەی لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا پشکنینیان ئه‌نجام داوه‌ ، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەی تایبەت دەستیشانکراوە وەکو ئاسانکاری بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە،

 

١.کاتی دەوام :لە گشت ڕۆژانی هەفتە کاتژمێر(٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو (٨:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

 

۲.کاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنین لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو (٤:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

 

شوێن:سەنتەری داتاو زانیاری COVID-19 لەنێو نەخۆشخانەی چاو ، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بنەسڵاوە گەڕەکی شارەوانی تەنیشت یانەی ئاسۆی وەرزشی.

 

ژماره‌ی مۆبایله‌كان

 

07502578585

 

07502579292

 

07502580101

 

07502580202

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

 

26ی ئابی ۲۰۲۰

Back to top button