به‌په‌گه‌ راگه‌یانراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ بڵاوكرده‌وه‌

خواكوڕك

ناوەندی راگەیاندنی فەرمانداری گشتی یەپەگە رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ نه‌كراوین “بۆیە بەو بڕیارانە پابەند نابین كە لە كۆبوونەوەكە دەردەكرێن و بڕیارەکان تەنیا لایەنە بەشداربووەکان دەگرێتەوە”.

دوای به‌شداری پێنه‌كردنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌په‌گه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه‌، ئه‌مرۆ یه‌په‌گه‌ له‌ رێگه‌ی راگه‌یانراوێكه‌وه‌ ده‌ڵێـت، “پێمانوایە ئاڵۆزییەکانی سووریا بە رێگەی پڕۆژەی دیموکراتی و برایەتی گەلان چارەسەر دەکرێن، کە بەسایەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێکھاتووە.”

ئه‌م راگه‌یانراوه‌ی یه‌په‌گه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ دووه‌م رۆژی كۆبوونه‌وكانی ئاستانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ روسیا و توركیا و ئێران و سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوری، و له‌نێو هێزه‌ كوردیه‌كانیش (ئه‌نه‌كه‌سه‌) به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.

Back to top button