قایمقامی شنگال : ئەمریکا داوای کردووە ( پەکەکە ) شنگال چۆڵ بکات
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال داوایەکی ئەمریکا ئاشکرا دەکات کە ئاراستەی بەغدا کراوە .
مەحما خەلیل لەو لێداونەدا گوتی : ئەمریکا راشکاوانە داوای لە حکومەتی بەغدا کردووە بە هەموو ڕێکارێکی پێویست دەبێت هەوڵ بدەن هێزەکانی پەکەکە شنگال و دەوروبەری چۆڵ بکەن .
‘هاوکات قایمقامی شنگال ئاماژە بەوە دەکات ، بەغدا بەڵێنی داوە ، بە زووترین کات هێزەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لەو ناوچانەی کە ئەمریکا دیاری کردووە بکشێنێتەوە .
لە کۆتاییشدا باس لەوە دەکات حەشدی شەعبی و پەکەکە ئاگادار کراونەتەوە بۆچۆل کردنی شنگال و هێزی تایبەتی دیاری کراو جێگەیان دەگرێتەوە