تەقینەوەیەك كەركووكی هەژاند

كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی نێوان کەرکوک- تکریت ته‌قییه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ کەسێک گیانی لەدەستداوه‌ و سێ‌ كارمه‌ندی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵیش گیانی‌ له‌ ده‌ستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە شانەی راگەیاندنی سەربازی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی نێوان کەرکوک- تکریت، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەبەیاننامەیەکه‌دا شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌: ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی مەریەم بەگ لەسەر رێگای کەرکوک– تکریت تەقیوەتەوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانیش، ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و سێ كارمه‌ندی‌ پۆلیسی فیدڕاڵیش برینداربوون.

Back to top button