سلێمانی.. پۆلیس بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی (NRT) دەستگیر كرد
ھێزێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوونە نێو نووسینگەی سەرەکیی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) گوندی ئهڵمانی و بەڕێوبەری کەناڵەکەیان دەستگیر كرد.
بهگوێرهی زانیاریییهكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، كهمێك پێش ئێستا هێزێكی پۆلیس چوونەتە نێو بینای كەناڵی (NRT) و كەسێكیان بە ناوی شوان عادل دەستگیر كردووە كە بەڕێوەبەری كەناڵەكەیە، كە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی دەكات،
ئهوهیی شایانی باسه، كەناڵی (NRT) بانگەشەی بێلایەنی و سەربەخۆیی دەكات، بەڵام سەر بە شاسوار عەبدولواحیدە كە لە كاتێكدا دەوروبەری ٧٠ ملیۆن دۆلاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قەرزی زیاتر لە ١٠ هەزار خاوەن پشكی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاندی خواردووە، لە ڕێگەی ئەو میدیایەوە بەردەوام هەوڵی پشێوی نانەوە لە هەرێمی كوردستان دەدات.