کۆمپانیایەکی بەریتانی لە بەغدا کرایە ئامانجی مووشەکی
ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرلە بەیانی کۆمپانیای ئەمنیG4S ی بەریتانی لە گەرەکی قادسیەی بەغدا درایە بەر هێرشی مووشەکی کاتیۆشا .
کۆمپانیای ناوبرا و بەرپرسی ئەمنی فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی بەغدای لە ئەستۆیە .
بە پێێ ئەو زانیاریانەی دەزگاکانی راگەیاندنی عێراقی لەمبارەوە بڵاویان کردۆتەوە ، ئەو هێرشە زیانێکی زۆری بەربارەگای کۆماپانیاکە گەیاندووەو کارمەندێکی کۆمپانیاکەش بریندار بووە