حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستدەکاتەوە بە دابەشکردنی چیمەنتۆی هەرزان بەسەر خەڵکدا

 

لە دوای چەند ساڵ ڕاوەستانی دابەشکردنی چیمەنتۆی هەرزان بە سەرخەڵکدا ، کە هۆکاری سەرەکی خراپی باری ئابووری حکومەت بوو ، بۆ جارێکیتریش بە پێی چەند مەرجێک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستدەکاتەوە بە دابەشکردنی چیمەنتۆ بە نرخی حکومی و هەرزانتر لە بازاڕ بە سەر خەڵکدا .

بە پێی بڕیاری حکومەت بۆ ناو شار ٥٠ تۆن و بۆ دەرەوەی شاریش ٢٥ تۆن دەدرێتە هاووڵاتیان .

لەمبارەوە سەردار قوربانی سەردار قوربانی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات “بڕیار دراوە چیمەنتۆ بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر ئەو كه‌سانه‌دا دابەش بکرێت، کە دەیانەوێ خانوو دروست بکەن.

هەروەک قوربانی ئاماژەی پێداوە مەرجەکانی پێدانی چیمەنتۆ بە هاووڵاتیان بریتی دەبن لە مۆڵەتی دروستکردنی خانووەکە زۆر کۆن نەبێت و ھەر ھاووڵاتییەک لەنێو سەنتەری شارەکان بڕی ٥٠ تۆن چیمەنتۆی پێدەدرێت و بۆ دەرەوەی شارەکانیش ٢٥ تۆنی پێدەدرێت

Back to top button