سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە کۆبوونەوەدان

 

کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.

لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بره‌ودانى زياتر به‌ جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە.

هاوکات فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لەمبارەوە دەڵێت، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بووە.

 

Back to top button