باندێکی ملهوڕی چەتەیی لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

 

لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی ئاشکرای دەکات توانیویانە شەوی رابردوو هەڵکوتنە سەر باندێکی چەکداری چەتە و هەر ١٠ کەسەکەیان لە دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری دەستگیر بکەن .

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دا هاتووە ئەو باندە کاریان چەتەیی لە شێوەی باج و سەرانە ئەستاندن بووە  و بەردەوام تەیار بوون بە چەکی جۆراو جۆر .

ئەو باندە لە کاتی دەستگیر کردنیاندا چەندین جۆر چەکیان پێبووە، لەوانە بیکەیسی، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووە کە دوانیان تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەی پێوەبووە.

پۆلیس رایگەیاند، باندەکە لە کاژێر  دوو نیوی شەو دەستگیرکراون، گومان دەکرێت تابلۆکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە “ساختە” بن، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە تەواو نەبووە.

هەرلە ڕاگەیاندراەکەدا هاتووە ، رووداوەکە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود بووە و لە رووبەڕووبوونەوەکەدا هیچ کەسێک بریندارنەبوون.

لە کۆتاییشدا سوپاسی هاووڵاتیان کراوە بۆ ئەوەی هاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بوون و پێشتر زانیاریان لەمبارەوە ئاراستە کردوون

Back to top button