له‌ دهۆك 206 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

 له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك له‌ ئێستادا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنن رووی له‌ زیاد بوونه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ 206 تووشبووی كۆرۆنا له‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 206 نه‌خۆشی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دابوونه‌ به‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك ئاشكراشی كردووه‌، له‌ ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان په‌ڕاندووه‌و به‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ 1946 و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ 3095 نه‌خۆش له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دا مانه‌وه‌.

Back to top button