یۆنان:دژی توركیا ئامادەین

 

وەزیری گەشەپێدانی یۆنان ئەدۆنییەس جۆرجیدس ڕایگەیاند وڵاتەکەی “ناترسێت لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تورکیا” و ئاماژەی بەوەكرد رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار لە جیهانێکی وەهمیدا دەژی”

ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێک کە میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردەوە،یۆنانیەكان دەڵێن ئەردۆغان “تا سەر بە وەهم دەژی و بەدوای زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا دەگەڕێت”

ئەو وەزیرە جەختی لەوە کردەوە کە یۆنان “توانای ئەوەی هەیە کە دژە كاردانەوەی بەرامبەر توركیا جێبەجێ بکات” جەختی کردەوە کە ئەسینا ئامادەکاری بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک کردووە، لە بەردەوامیشدا وتی: ئێمە لە تورکیا ناترسین

Back to top button