ئەوروپا سزای توركیا دەدات

 

ژان ئیڤ لو دریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئەوروپا کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا کۆببێتەوە ، بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخاتە سەر کێشە و گرژییەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بە تایبەت  سزاکانی سەر ئەنقەرە .

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە ڕادیۆی فرانس ئینتەری وتوە “لە کاتی كۆبونەوەی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەو پرسەمان تورکیا دەبێت”

ھەروەھا لۆدریان وتی ئێمە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەم دۆسیەی تورکیامان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە لە بەرلین ئامادە کرد بۆ ئەوەی ئەو ئامرازی وەڵامدەرەوەیان پێ بژمێرین کە دەتوانین بەرامبەر تورکیا بەکاری بێین”

Back to top button