دوو پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون
وتەبێژی ھێزە چەكدارەكانی عێراق رۆژی سێشەممە،ڕایگەیاند لە پارێزگای کەرکوک، گەمارۆی خۆکوژێکیان داوە لە دۆڵی ئەبو شێحەی سەر بە قەزای ئەلرەشاد دواتر خۆی تەقاندۆتەوە
لە تویتەکەیدا یەحیا ڕەسوڵ لە ئەکاونتی خۆی ئەوەشی وتوە، کە ڕووداوەکە برینداربوونی دوو ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی لێکەوتووە
ئەمە دوای ئەوە هات کە پێشتر هێزە ئەمنییەکان 50 ڕۆکێتیان لە باشووری کەرکووک دۆزییەوە، ئاژانسی هەواڵی عێراق-یش بڵاوی کردەوە لە بەیاننامەیەکدا، شانەی راگەیاندنەکانی ئاسایش رایگەیندووە و سێ حەشارگەی چەکداریان دۆزیوەتەوە، لە راگەینراوەکەدا هاتووە:” بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک، توانیوێتی 50 ڕۆکێت لە جۆری جۆراوجۆر و 300 موشەک بدۆزێتەوە