هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکەنەوە کە ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراوی بێ تابلۆیان هەیە و بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان، ماتۆڕسکیلەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ڕابردودا هاوڵاتیان لەدانیشتوانی ناحیەی بەحرکە ناڕەزاییان دەربڕیوە لە زۆربونی ژمارەی ماتۆڕسکیلی نایاسایی لەناحیەکەیان کەشەوانە بەم ماتۆڕسکیلانە پێشبرکێ ونمایش دەکرێت و خاوەنەکانیان دەستکاری ئەگزۆزەکان دەکەن بۆ دەنگ بەرزکردنەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لەگەڵ “کاری نەشیاوی تر”.

ئەوەش هاتوە، بۆیە شەوی ڕابردو لەلایەن کەرتی هاتووچۆی بەحرکە هەڵمەتێک کراوە بۆ دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕسکیلەکان و لەهەڵمەتەکەدا بڕێکی زۆری ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراوی بێ تابلۆی نایاسایی دەستیان بەسەر داگیراوەو هەڵمەتەکەش بەردەوامی هەیە.

Back to top button