چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی  خوێندن بڕیاری لە سەر دار

 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە دیاری کردنی سێ خاڵی سەرەکی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندی ئەمساڵی ڕاگەیاند وەک بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لە دوای ڕاوێژێکی تایبەت و پێشنیارەکانی وەزارەتی تەندروستی و مامۆستایان .

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، پرۆسەی خوێندن بۆ هەموو قۆناخەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات جگە لە پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12 کە لەنێو پۆلەکاندا دەبێت و لە 27ی ئەیلوولەوە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و دەبێت مەتر و نیوێک لەنێوانیان بێت.

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی2020 – 2021  بریتین لە :

 

1- بۆ قۆناخی 12ی ئامادەی لەناو ناوەندەكانی خوێندن، بە رێككاری تەندروستی لە 27ی ئەیلوول دەوام دەستپێدەكات.

2- بۆ قۆناخی یەك و دووی بنەڕەتی لە 10-10-2020 لەناو ناوەندەكانی خوێندن، پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات.

3- بۆ قۆناخی سێی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی، پرۆسەی خوێندن، بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات.

Back to top button