كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مستەفا كازمی دەستیپێكرد
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممه، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا و ئێستە لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دهزگایی میدیایی “خواكوڕك” کەوتوون، ئەو لیژنەیەی هەرێمی کوردستان کە چەند جارێک پێشتر سەردانی بەغدایان کردبوو، لە کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی بەغدا بەشداریی دەکەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 10/9/2020 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەیشتە ھەرێمی كوردستان، لە یەكەم وێسگەی سەردانەكەشیدا لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە.