کەس و کاری دووخوشکە کوژراوەکەی چەمچەماڵ ئامادە نین تەرمەکانیان وەرگرنەوە

 

دوای پشکنین و تەواو بوونی کاری یاسایی پزیشکی دادی سلێمانی بۆ تەرمی دوو خوشکە کوژراوەکەی چەمچەماڵ ، لە بەر ئەوەی کەس و کارەکەیان ئامادە نەبوون تەرمەکانیان وەرگرنەوە لە لایەن ئیدارەی شارەکە بە خاک دەسپێردرێن .

لەمبارەوە ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی لەدوای ئەوەی دوێنێ تەرمی ئەو دوو خوشکە بیندانەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران ، لە ئیستادا کەس و کارەکانیان ئامادەیی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان وە ئەستۆ نەگرتووە بۆیە ئیدارەی چەمچەماڵ هەڵدەستێت بۆ جێبەجێکردنی بە خاک ئەسپاردنیان .

هاوکات قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژە بەوە دەکات باوکی دوو کچەکەش کە دەگوترێت تۆمەتبارە بە کوشتنیان، ” فەرمانی ‏دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەكو ئێستا شوێنی نادیارە”.

وەک تا ئێستا زاندراوە ، لە دوای جیا بوونەوەی دایک و باوکیان ئەو دوو خوشکە ل گەڵ باوکیان ژیاون ، لەو ماوەدا باوکیان ئازاری داون و ئەوانیش ناچار بوون داوای لە سەر تۆمار بکەن و لە سەنتەری داڵدەدانی ژنانی سلێمانیش بمێننەوە ، بەڵام دواتر باوکیان ڕازیان دەکات بگەرێنەوە مال و ئازاریان نەدات ، بەڵام دوای مانگێک ئەوە دەبێتە چارەنووسیان

Back to top button