سەرۆک بارزانی : لە گەڵ کازمی چەختمان لە سەر جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی عێراق کردۆتەوە

 

سەرۆک بارزانی لە دوای دیدار ئەمرۆی لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە تویتێکدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات .

سەرۆک بازرانی لە تویتێکدا دەنووسێت “خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردن لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و گفتوگۆکردن لەسەر دوا پێشهاتەکان. من و سەرۆکوەزیران هەروەها باسمان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ  چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی کرد

جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.9.10 مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی باڵا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاتوێ کرد.

Back to top button