مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بوون
دوای ئه‌وه‌ی ئهمڕۆمستهفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه دواتر سه‌ردانی سنوری پارێزگای دهۆكی كردوو هه‌ریه‌كه له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل وكه‌مپی قادیای ئاواره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له یمانهی سهردانهكهبی بۆ كامپی قادیا له پارێزگای دهۆك،كازمی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه، به‌هیوای گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان، باسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شنگال و دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچهیەش كرد.
سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه‌هه‌وڵده‌ده‌ن كه كێشه‌ی ئه‌منی شنگاڵ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به جۆرێك ناوچه‌كه له‌لایه‌ن خودی خه‌ڵكی ناوچه‌كەوە بپارێزرێت و گوتیشی به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان گوتی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو، كۆبوونهوەكە زۆر باش بوو، گفتوگۆمان له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه.