له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌وامی كه‌رتی ته‌ندروستی رێكده‌خرێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشوبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر به‌ره‌و كه‌می چوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ دەوام لە نەخۆشخانە و بنكە و سەنتەر و داموودەزگا تەندروستییەكان زیاد دەكرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرەكان لە چۆنیەتی میكانیزم و ڕێكخستنەوە و دیاریكردنی كارەكان.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە گشتاندنێکدا کە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10/9/2020 دەریكردووە، تێیدا ئاماژە بە ڕێکخستنەوە و زیادکردنی دەوام لە نەخۆشخانە و بنکە و سەنتەر و داموودەزگا تەندروستییەکان کراوە.
له‌ گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه‌، “دەوام لە ڕۆژی شەممە بۆ پێنجشەممە دەبێت، تەنها ڕۆژی شەممە دەوام لە دیوان و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان نابێت”، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دەوام لە نەخۆشخانە و بنکە و سەنتەرەکان لە کاتژمێر 8 بۆ 2 دەبێ، ڕۆژانی پێنجشەممەش تاوەکوو کاتژمێر 1 دەوامه.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووە، کە دەوام لە شوێنە ئێشکگرەکان بە پێی خشتەی دیاریکراو دەبێت، رونیشكراوه‌ته‌وه‌، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرەکان لە چۆنیەتی میکانیزم و ڕێکخستنەوە و دیاریکردنی کارەکان، بە تایبەت لەو شوێنانەی پاڵەپەستۆی زۆری لەسەرە.

Back to top button