پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
وەک پلانێکی ستراتیجی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆرەتاو دەچێتە بواری جێبەجێکردن وبۆ ئەو مەبەستەش چەند کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری ئەو بوارە بانگهێشت دەکرێن .
لەمبارەوە وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ جێبەجێكردنی 3 پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و بۆ ئەم مەبەستەش بەمنزیكانە بانگێشتی كۆمپانیاكان دەکرێت .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر 25 مێگاوات و لە پارێزگای سلێمانی 25 مێگاوات و لە ئیدارەی گەرمیانیش 25 مێگاوات كارەبا، واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بەوزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆر، كە لەرووی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگییهكی زۆری ههیهو هاوکات وەک دۆستی ژینگەش ناسراوە