ئیسرائیل:ڕێككەوتنەكە گۆڕانكاری گەورە دەكات

گابی ئەشکێنازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند پەیمانی ئاشتی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ” مێژووییە و دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ” .

ئەشکەنازی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ( الاتحاد ) ی ئیماراتی ڕایگەیاند کە ئەم پەیماننامە ئاشتیەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات دەبێتە هۆی بەشداری لە ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا ، هەروەها زەمینە خۆش دەکات بۆ هاوکاری نێوان وڵاتان لە ڕووبەرێکی فراواندا لەوانە گەشەپێدانی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای هاوبەش .
ئەو گوتی ” لەوەتەی بووم بەوەزیری دەرەوە ، لەڕیزی ئەولەویاتەکانم ئەوە بووە كە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و هەموو دراوسێکانی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشتی دەچەسپێت ، دەوڵەتی ئیسرائیل هەر لەدامەزراندنییەوە بەدوای ئاشتییەکی ڕاستەقینەدا دەگەڕێت لەگەڵ دراوسێکانیدا ، هەروەها ئەو پەیماننامەیە لەگەڵ ئیمارات بەردی بناغەی زۆر گرنگە لەبنیاتنانی واقیعێکی نوێ بۆ تەواوی ناوچەکەو بەیارمەتی ئەو پەیماننامەیە دەتوانین دواڕۆژێکی باشتر بۆ منداڵەکانمان و نەوەی داهاتوو ش دروست بکەین ” .

Back to top button