تره‌مپ له ساڵی 2017 ویستم به‌شار ئه‌سه‌د بكوژم به‌ڵام جه‌یمس ماتس وه‌زیری به‌رگری نه‌یهێشت
له‌گه‌ڵ دژایه‌تی به‌ره‌ده‌وامی ئه‌مریكا بۆ رژێمی ئه‌سه‌د و سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڵام دوای 9 ساڵ له خۆپیشاندان و شه‌ڕ و نا ئارامی هێشتان به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكایه‌تی سوریا ده‌كات و له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مین جار ئاشكرای ده‌كات كه ویستویه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بكوژێت به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا نه‌یهێشتووه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپیکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاشكرای كردووه كه، لە ساڵی 2017دا ویستوویەتی فەرمانی کوشتنی بەشار ئەسەد دەربکات، بەڵام جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا دژ بەو نیازەی ئەو بووە.
هه‌روه‌ها تره‌مپ ده‌شلێت په‌شیمان نیم له‌وه‌ی كه ویستویه‌تی ئه‌سه‌د بكوژێت ده‌لێت “نەخێر پەشیمان نیم. خۆی من دەمیوست بیکەم بەڵام ماتیس دژ بەو کارە بوو”.
قسه‌كانی تره‌مپ له كاتێكدایه كه پێشتر رەتکردۆته‌وه كه بابەتی کوشتنی ئەسەد لە کۆشکی سپی‌دا گفتوگۆی لەسەر كرابێت.