تەندروستی هەڵەبجە : بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت  500 ملیۆن دینارەکەمان پێگەیشت

 

لە بەیاننامەیەکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە17/9/2020 ڕایگەیاند بە پێی بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕی ئەو 500 ملیۆن دینارەی بۆ سوودلێوە‌رگرتن لە‌ چوارچێوە‌ی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتییەکەمان دیاری کرابوو بە دەستمان گەیشت و ئێمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان خەرجی دەکەیین .

تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە دوای ئەوە هات کە،

له‌ماوه‌ی رابردوودا تیمه‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چه‌ند کونفرانسێکی رۆژنامه‌وانییان له‌سه‌ر نه‌بوونی بودجه‌ و هاوکاری ته‌ندروستی ئه‌نجامدا، لەبەرامبەردا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕی 500 ملیۆن دیناری بۆ دابینکردن.

Back to top button