به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له چوار هه‌فته‌ی رابردوو 911 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/09/4.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌ڵكشانی دووه‌می تۆماركرد، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه تێده‌په‌ڕێنن زیادیانكردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی،ئاشكرای ده‌كات كه له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا 911 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانیش گه‌یشتوه‌ته حه‌وت هه‌زار و 21 كه‌س.
سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا 911 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌شیان په‌ڕاندوه، كۆی گشتی چاكبوانیش له 13ی (حوزه‌یران/5)ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ حه‌وت هه‌زار و 21 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، بەپێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ، كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 40 هه‌زار و 558 توشبو، له‌نێویاندا هه‌زار و 495 مردن هه‌یه، 25 هه‌زار و 797 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.