ئیمانوێل ماكرۆن به‌ زمانی توركی په‌یامێك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خاكی وڵاتانی دراوسێی به‌ تایبه‌ت هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆژ ئاوای كوردستان و ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاـی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست نزیك له‌ یۆنان كرد فه‌ره‌نسا به‌ توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا وه‌ستایه‌وه‌و چه‌ندین جاریشه‌ هۆشداری به‌و وڵاته‌ ده‌دات  و دواهه‌مین جار سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا په‌یامێك به‌ زمانی توركی بۆ وڵاتی توركیا ده‌نێرێت و ده‌لێت با دیارگ ده‌ست پێبكه‌ین.

 

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی هۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لە تویتێکدا كه‌ به‌ زمانی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیوویه‌تی “په‌یامێكی روونمان بۆ توركیا نارد، په‌یامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ دیالۆگێكی به‌رپرسیارانه‌ ده‌ستپێبكه‌ین و به‌ نیازێكی پاك گفتوگۆ بكه‌ین و كات نه‌كوژین”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌شنوسێت ئه‌و په‌یامه‌ی من په‌یامی یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و گرژییانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن”.

ماكرۆن چه‌ند جارێك داوای له‌ توركیا کردووە، گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر بكات و نه‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی.

پەیامەکەی ماکرۆن لەکاتێکدا ئاڵۆزی لەنێوان تورکیا و یۆنان دروست بووە، بەهۆی سامانی ژێر زەویی دەریای ناوەڕاست لەو شوێنەی لەنێوان تورکیا و یۆنان ناوچەی جێناکۆکە. تورکیا ئەو شوێنانە بە سنووری ئاویی خۆی دادەنێت و بەدوای سووتەمەنیدا دەگەڕێت لەژێر دەریاکە.

 

Back to top button