دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كتێبێكی به ناوی له بری بیره‌وه‌ری بڵاوكرده‌وه كه كتێبه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وه‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا به تایبه‌ت لایه‌نگرانی بزووتنه‌وی گۆڕان هێڕشێكی توندیانكرده سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و ئێوارەی ئەمڕۆش لەمەراسیمێكدا له ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاو‌دێر كتێبە نوێیەكەی مەلا بەختیار،روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ره‌خنه‌كان بڵاوكرده‌وه
مه‌لا به‌ختیار له وتارێكدا لەکاتی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەیدا رایگه‌یاند “سه‌یره ئه‌وانه‌ی راستی ده‌شارنه‌وه ستایش ده‌كرێن و ئه‌وانه‌ش راستی ده‌رده‌خه‌ن، هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر، وتیشی: پێم دەڵێن “بۆچی تا کاک نەوشیروان مابوو، نەیدەوێرا قسە بکات؟ کاک نەوشیروان کێ بووە تا نەوێرین قسە بکەین، تەنها بەرامبەر دیکتاتۆر ناتوانرێت قسە بکرێت.”
دەشڵێت: “ئەوە کێ بوو لە کونفراسی سێیەمی کۆمەڵە بە حزوری نەوشیروان وتی سەدام بە پێڵاوەکانم نازانم، ئاڵای شۆڕش بۆ دامەزرا ئەگەر نەمانوێراوە، بچن کتێبەکان بخوێننەوە بزانن چەند بۆچونەکانم جیاوازبووە لە کاک نەوشیروان، کاتێک ململانێی یەکێتی قووڵ بووەوە من یەکێک بووم لەوانەی بەرامبەر تەکەتولی جیابونەوەی کاک نەوشیروان هەڵوێستی خۆمم دەربڕیووە”.
له باره‌ی دوایین هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر نه‌وشیروان ماسته‌فا وتی “له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2008 له چاو‌دێر وتارێكم نوسی و وتم كاك نه‌وشیروان زۆر زۆره با بچینه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن هه‌رچی نییه با باسی بكه‌ین، به‌ڵام كاك عومه‌ر شێخ موس ته‌له‌فۆنی بۆ كردم وتی كه تۆ ئاماده بوویت دیداره‌كه بكه‌یت به‌ڵام ئه‌و (نه‌وشیروان مسته‌فا) ئاماده نه‌بووه ئه‌نجامی بدات”.
وتیشی” ئه‌مانه‌ی ده‌ڵێن كه بۆچی تا نه‌وشیروان مابوو نه‌توێرا قسه بكه‌ی، به‌ڕاستی نه‌خوێنده‌وارن، كاك نه‌وشیروان وه‌ك نووسین وه‌ك مێژوو نه‌مردووه تا وازی لێ بهێنین، بۆیە نوسین لەسەر نەوشیروان مستەفا و مام جەلالیش شتێکی زۆر ئاساییە، ئەدەب بە بێ ئەدەبی نانوسرێت و بەرگری لە هەر سەرکردەیەک بە جنێو ناکرێت، کە ئاستی ئەدەب لە زەلکاودا دەبێت بۆگەنی هەڵدەستێت، دەست بە لوتتانەوە بگرن ئینجا کۆمپیوتەرەکانتان بکەنەوە.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەسەر ئەو هەڵمەت و هێرشانەی کە دەکرێتە سەری، مەلا بەختیار وتی “کار گەیشتوەتە ئەوەی ژمارەی تەلەفۆنی خێزانەکەم (هاوسەرەکەم) بڵاوبکەنەوە و بڵێن ئەوە ژماەرەی خێزانی مەلا بەختیارە تەلەفۆنی بۆ بکەن، بە شەرەفتان هیچ فاشتێک لە دنیادا ئەوە دەکات؟”
مه‌لابه‌ختیار ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌مان ده‌كه‌نه‌سه‌ر ده‌بێت یه‌ك راستی بزانن، كه ره‌خنه‌كانم له كاك نه‌وشیروان لایه‌نه ئیجابییه‌كانی كاك نه‌وشیروان ده‌سڕێته‌وه، نه هه‌موو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كۆیله ئاسایه‌ی به‌رامبه‌ر كتێبه‌كه‌ی من ده‌كرێت، سلبیاتی كاك نه‌وشیروان ده‌سڕێته‌وه.”
وتیشی “ئەی لەسەر چی من من لە مەڵبەندی سێ لابرام، کێ بوو لەسەر قرناقا و پشتائاشان هەڵوێستی وەرگرت و شەڕی شیوعییەکانم نەکرد، کاک نەوشیروان وتی من لەقڕناقاو پشتاشان سەرم پانکردونەتەوەو تۆیش لەقەراغ پەڕو باڵیان بکە، وتم نە پەڕیان دەکەم و نە باڵیان بە دەکەم، من ژن و منداڵی عەرەب ناکوژم کە هانایان بۆ ئێمە هێناوە.”
مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند كه له كتێبه‌كه‌یدا هه‌موو حزبه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندووه هه‌ر له یه‌كێتی و پارتی و حزبی شیوعی و سۆسیالیستم هه‌ڵسه‌نگاندوه، كه‌سیان نه‌وروژاون، ئه‌ی بۆچی كۆڕان ده‌وروژێت.
كتێبەكەی مەلا بەختیار بەناوی (لە بری بیرەوەری) باسی ئەو رووداوانە دەكات كە لەساڵانی رابردوودا لەشۆڕشی روویانداوە و بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەمەراسمێكدا لەناوەندی رۆشنگەری (چاو‌دێر) كە ئۆفیسی سەرەكی مەلا بەختیارە، بەئامادەبوونی چەند میوانێكی تایبەت و میدیاكاران كتێبەكە بڵاوبكرێتەوە.
هەفتەی رابردوو مەلا بەختیار لەچاوپێكەوتنێكدا لەكەناڵی رووداو باسی كورتەیەكی سەبارەت بەكتێبەكەی كرد و لەبڕگەیەكدا باسی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردووی گۆڕانی كرد كە ساڵی 1991 پێشنیاری كردووە و وتویەتی “با دەریاچەی دەربەندیخان بتەقێنینەوە”، لەسەر ئەو قسەیەش بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان رەخنەی توندیان لەمەلا بەختیار گرت و رەتیدەكەنەوە نەوشیروان مستەفا قسەی لەو شێوەیەی كردبێت، لەكۆتایی هەفتەی رابردووشەوە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵمەتێكی میدیاییان لەدژی مەلا بەختیار دەستپێكردووە.
Post Views: 134