ئیسماعیل بێشكچی: سوتاندنی ئه‌رشیفی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه دوژمنانی كوردی دڵخۆشكرد
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له هاوكاری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له سنوری سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه روویدا و له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند به‌ناو خۆپیشانده‌رێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گانی حكومی و حزبی و هه‌ریه‌كه له شاره‌وانی و چه‌ند باره‌گایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌یان سوتاند كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی سوتانی ئه‌رشیفێكی گه‌وره‌ی شاره‌كه.
له‌و باره‌یه‌وه ئیسماعیل بێشكچی، نووسەری گەورەی تورك و دۆستی دێرینی گەلی كورد لە نووسینێكیدا بە ناونیشانی (سووتاندنی ئەرشیفی هەڵەبجە و هێرشكردنە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان) له سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌ی بێشكچی ئاماژەشی بەوە داوە كە خۆپێشاندەران جگە لە بینا حکومییەکان، بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیشیان لە هەڵەبجە سووتاندووە. ”ئەمە زیانی ١٠٠ ملیۆن دینار (٨٣ هەزار دۆلار)ی لێکەوتەوە. بەرپرسی رێکخستنەکانی پ.د.ک. لە هەڵەبجە، بەسام عەلی گوتی (ئەوەی پێویستە پرسیاری لەبارەوە بکرێت، ئەوەیە بۆچی کەسانێک بە تایبەت پارتییان کردە ئامانج؟ چونکە جگە لە ئێمە هێرشیاننە کردە سەر بینای هیچ حزبێکی دیکە. لە کاتێکدا زۆرجار ئێمە لە نێوان ئیدارەی خۆجێیی و خەڵکدا نێوەندگیریش دەبین“.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل بێشكچی دەڵێت: ”روونە کە ئەو جۆرە چالاکییانەی خەڵکێکی کۆمەڵکوژکراو هیچ سوودێکیان بۆ کورد نییە. ئەم جۆرە چالاکییانە تەنیا دوژمنانی کورد دڵخۆش دەکەن. هەروەها نیشانی دەدات کە ئەنجامدەرانی نەگەیشتوونەتە هەستی نەتەوایەتی. بەتایبەتیش ئەنجامدانی کارێکی وەها لە هەڵەبجەی کۆمەڵکوژکراو زۆر جێگەی تێفکرینە“.
ئیسماعیل بێشكچی ڕاشكاوانە نووسیویەتی: ”قوتابخانەی بارزانی دامەزراوەیەک نییە تەنیا قورئان، فەرموودە، فیقهوگوتە، عەرەبی، رێزمان و شتی‌تر)س لێ بخوێنرێت، بەڵكوو دامەزراوەیەکە زمان و کو‌لتوور کە بەرهەمهێنەری کوردایەتین، لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازێتەوە. بێگومان لەو قوتابخانەیەدا وانەیەک بە ناوی کوردایەتی نییە، بەڵکو ئەمانە بەرهەمی هەست و بیرۆکەی قوتابخانەی بارزانین کە لە چوارچێوەی بەرهەمی پەیوەندییە مرۆییەکانی ئەو قوتابخانەیەدان. لە قوتابخانەکەدا وانەی تایبەت بە ئەحمەدی خانی و مەلای جزیریش نین، بەڵام ئەوانەی لە قوتابخانەی بارزانی پەروەردە دەبن، بێگومان بە دیداری ئەحمەدی خانی، مەلای جزیری، فەقێی تەیران و حاجی قادری کۆیی شاد دەبن کە ئەمانە لە بیرمەندانی کوردن. زۆر روونە کە قوتابخانەکە فێرگەیەکی کوردییە“.