کۆبونەوەى نێچیرڤان بارزانى و جەیمس جێفری دەستى پێکرد

جێمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا، كۆبوونەوەكانی لە هەولێر دەست پێ‌ كرد و كۆمەڵێك پرس لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر دەكات.

دواى ئەوەى شەوی ڕابردوو وەزارەتى دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکیدا سەردانى جەیمس جێفری ، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش و نوێنەری تایبەتى ئەمریکا بۆ کارووبارى سوریا ڕاگەیاندبوو، ئێوارەى دوێنى جەیمس جێفری ، گەیشتە هەرێمى کوردستان و ئەمڕۆش لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبۆوە.

جێفری لە کۆبونەوەکەى ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان تەئکیدیان لە هەماهەنگى بەردەوامی نێوانیان کردۆته‌وه‌و هاوکات بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانیيەتى و پابەند بوونى ئەمریکا- شی بۆ عێراقێکی خاوەن سەروەری و خۆشگوزەرانى دووپات کردەوە .

Back to top button