پهرلهمانتارێكى پارتى : كۆسرەت ڕەسووڵ ناوێكى پڕ به پێستى بۆ لاهور جەنگی دانا كە ئەویش (كاڵفام) بوو
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رەخنەی توندی لەو ”كاڵفامانە“ گرت كە لە دژی ڕیفراندۆم قسە دەكەن و ئاشكرای كرد كە ئەم قسانەیان لە پێناو پەردەپۆشكردنی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧یە.
شوان زرارى، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى ڕایگهیاند: ڕیفراندۆم بەڵگەی دهنگى میللەتێكی زوڵملێكراوه و هەرگیز ئەوانەی باوەڕیان بە چارەنووسی میللەتی كورد هەیە، لێی پەشیمان نابنەوە و ڕۆژێك دێت ئەنجامەكانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەبینین، میللەتی كورد لە ڕیفراندۆمدا بە وڵاتانی هەرێمی و هەموو دونیای گوت، خاوەن خاك و زمان و كولتوور و مێژووی خۆیەتی و دەیەوێت بە سەربەخۆیی بژیت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان جەختی كردەوە كە ئەو كەسانەی لە دژی ڕیفراندۆم قسە دەكەن، یان ڕیفراندۆم بە شكستخواردوو ناو دەبەن، خۆیان زۆر چاك دهزانن درۆیهكى شهرمهزارانه دەكەن، بەڵام بۆ شاردنهوهى خیانهتى 16ى ئۆكتۆبهری ٢٠١٧ كه لاهوور جهنگى و تاقمێكی نێو یهكێتى كردیان، ئەم قسانە دەكەن، لە كاتێكدا ئهگهر خیانهتى كاڵفامەكان نهبوایه، مهوداى ڕێگای سەربەخۆیی زۆر كورتتر دەبوو.
زراری باسیشی لەوە كرد كە هەر لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، كۆسرەت ڕەسووڵ ئەوكاتەی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی بوو، ناوێكى پڕ به پێستى بۆ لاهوور جەنگی دانا كە ئەویش (كاڵفام) بوو.
سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لە عێراق.