وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئێران

 

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران .

لەمبارەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاوی کردەوە وا بڕیارە لەو سەردانەیدا فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێرانیش کۆدەبێتەوە.

وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێداوە لەم کۆبوونەوانەدا وەزیری دەرەوەی عێراق ، تاوتوێی په‌یوەندییەکانی بەغدا و تاران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەكات، هه‌روه‌ها بەدواداچوون بۆ رێککەوتن و گرێبەستەکانی پێشوو  دەکەن و گۆڕانبکارییەکانی ناوچەش لە دوای ڕێکەوتنی عەرەب ئیسرائیل تاوتوێ دەکرێت .

Back to top button