ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: لە هەرێمی كوردستان ١٠٠ کارگە دروستدەکرێت

دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كان پشت به‌ به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێت، و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ئاشكرایدەكات، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان کە لە نزیکترین ماوەدا دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووه‌، “وەکو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین”.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌، مۆڵەت دەدەنە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و، خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن”.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌،”داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت”

Back to top button