یۆنان دژ به توركیا ده‌ستی به جولاندنی هێزی سه‌ربازی كرد
دوای ئه‌وه‌ی توركیا له له نزیك سنوره ئاویه‌كانی یۆنان وه‌به‌رهێنانی له بواری وزه‌دا كرد‌و هاوكات ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجامدا یۆنان رایگه‌ینادووه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، ئه‌وانیش ده‌ستیان به جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی كردووه.
كه‌نالی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی له زاری به‌رپرسانی یۆنان رایگه‌یاندووه كه یۆنان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، ده‌ستی به جموجوڵی سه‌ربازیی نوێ كردووه و هێزی هێناوه‌ته دورگه‌كانی نزیك له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یۆنان راشیگه‌یاندووه كه به هیچ جۆرێك هێزه‌كانی ناكشێنێته‌وه تا سه‌ره‌تا توركیا هێزه‌كانی دوور نهخانهوه.
به‌هۆی پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه له‌لایه‌ن توركیاوه له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، گرژی و ئاڵۆزی كه‌وتوه‌ته نێوان ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه هه‌وڵی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هیچ كه‌ڵكی نه‌بێت.