قەیس خەز عەلی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگای مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به به‌رپرسانی عێراقی راگه‌یاند بوو كه ئه‌گه‌ر هێڕشهكانی سه‌ر بالیۆزخانه و هێزه‌كانیان له به‌غدا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا بالیۆزخانهكهیان له به‌غدا داده‌خه‌ن، ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له ئه‌مریكا كرد.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له ماوه‌ی رابردوو هیچ ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی له عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه ئامانج جگه له بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه و ئاشكرایه.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ل و په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقی ره‌تكرده‌وه، له ئێستادا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، باڵیۆزخانه‌ی وڵاتێكی داگیركاره و هێزه‌كانیان له‌رێگه‌ی چه‌كه قورس و مامناوه‌ند ده‌یكه‌نه سه‌ربازگه، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه سیاسییه‌كان به‌كار بهێنرێت و مانه‌وه‌ی ئه‌وان ئاسایشی به‌غدا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
پێشتریش حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاندبو، به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیان بهناكۆكیه سیاسییه‌كانه‌وه نیه و بێبه‌رین له‌هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی و كه‌سایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كانی عێراق.